مو‌سا ئومیدی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئیلام، به مه‌به‌ستی به‌رگری له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به سه‌ریدا سه‌پێندراوه، بۆ لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
مووسا ئومیدی له ڕێكه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی بارمته ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئیلامه‌وه به “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به حكوومه‌ت” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و ئه‌بێ له پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناونده قه‌زاییه بناسێنێت.