“حسێن عه‌بادیان” له چالاكانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی شه‌هریار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری مڵایهرهوه بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “حسێن عه‌بادیان” به تۆمه‌ته‌كانی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری و ئیسلام” بۆ دادگای ئینقلابی شارستانی مه‌ڵایه‌ر بانگهێشت كراوه. ناوبراو پێشتریش له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رشی هه‌مه‌دان ناچار به خانه‌نشینی ئیجباری كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه “حسێن عه‌بادیان” له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له بوتابخانهكانی شه‌هریاری تاران وانه‌ی به قوتابیان ئه‌وته‌وه.