“مه‌سعوود فه‌رهیخته” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای ئه‌لبۆرز، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌جه‌وه بانگهێشت كراوه.
“مه‌سعوود فه‌رهیخته” سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی ساڵی ڕابردوو كه له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لمیان به‌شداری كردبوو، بۆ دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج بانگهێشت كراوه. ئه‌و چالاكه سنفییه بڕیاره ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕ خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، “عه‌زیز قاسم زاده” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان، تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات بووه و به‌رپرسانی زیندان وێڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی ناوبراو، ئه‌و چالاكه سنفییهیان بۆ زیندانی لاكانی ڕه‌شت گواستووه‌ته‌وه.