کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی “مه‌تین حه‌سه‌نی” بۆ دادگای بۆكان

بانگكرانی مه‌تین حه‌سه‌نی بۆ دادگای بۆكان 4

“مه‌تین حه‌سه‌نی” له‌ بریندارانی چاوی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ شاری بۆكان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، داوا له‌ “مه‌تین حه‌سه‌نی” كراوه‌ تاكوو ڕۆژی ٢٧ی گوڵان به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری له‌ خۆی سه‌ردانی ئه‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بكات. ناوبراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه‌.