ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و مافی ژنان له شاری سنه به ناوه‌كانی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كران.
له‌یلا پاشایی و باران ساعدی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینان كه مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٣ به بیانووی به‌شداری له مه‌راسیمی ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرابوو. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ جارێكی دیكه بۆ دادگای ئینقلابی سنه بانگهێشت و به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “پێكهێنانی گرووپی نایاسایی” تۆمه‌تبار كراون. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی بارمته‌ی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی بۆ ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن زیاد كراوه.