کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی “له‌یلا میرغه‌فاری” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا

بانگكرانی له‌یلا میرغه‌فاری له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپا 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، “له‌یلا میرغه‌فاری” چالاكی مه‌ده‌نی و بواری مافی ژنان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

“له‌یلا میرغه‌فاری” له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی: پاش بانگكرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. کاتێك داوای ده‌رمانه‌كانی نێو جانتاكه‌ی كردووه‌، مه‌ئموورانی حكوومه‌ت له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌شیان كردووه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ پێشتریش سه‌باره‌ت به‌هۆی‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست كوژرانی نیكا شاكه‌ره‌می و ئاشكراكردنی زه‌مینخواری كازم سدیقی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.