کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بانگكرانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات

بانگكرانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ به‌ ناوی ئه‌فشین موسته‌فاپور، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، ئه‌فشین موسته‌فاپور پاش بانگكران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده‌، لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه‌ و دواتر بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری بانگكرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.