سێ چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی كورۆش جه‌لیل، ئیمان ده‌ستیار و شه‌هاب محه‌ممه‌دیان له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی شارستانی بۆیه‌رئه‌حمه‌د بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كورۆش جه‌لیل، ئیمان ده‌ستیار و شه‌هاب محه‌ممه‌دیان له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بۆیه‌رئه‌حمه‌ده‌وه بانگهێشت ده‌كرێن. ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌سازییان بۆ كراوه و به “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” تۆمه‌تبار كراون.