ڕۆژی شه‌ممه دوو پارێزه‌ری دادگوسته‌ری به ناوه‌كانی بێهنام نه‌زادی و حه‌سه‌ن یوونسی له‌لایه‌ن دادگوسته‌ری ئه‌راك و دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای تاران بانگهێشت كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بێهنام نه‌زادی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی بانگهێشتی لقی جێبه‌جێكاری سزای تاوانه‌كانی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌راك كراوه و ئه‌بێ له ٢٠ ڕۆژی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. بێهنام نه‌زادی پێشتر به‌هۆی چالاكییه‌كانی په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به چوار مانگ زیندان و یه‌ك ساڵ دووركه‌وتنه‌وه له پیشه‌ی پارێزه‌ری مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌سه‌ن یوونسی به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” بانگهێشتی دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای تاران كراوه و ئه‌بێ له ڕۆژانی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.