له درێژه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر چالاكانی سنفی و كرێكاری كوردستان، كامران ساختمانگه‌ر، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه بۆ جاری دووهه‌م به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بانگهێشتی دادگای ئینقلاب كرا.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلابی سنه، ئه‌بێ كامران ساختمانگه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت. ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، كامران ساختمانگه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شه‌قامی جامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢١ی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی سنه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.