له درێژه‌ی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر چالاكانی سینفی و كرێكاری، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، توران سوله‌یمان، موعه‌لیمی خه‌ڵكی دزفوول بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت كرا.
پێشتر توران سوله‌یمانی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شووش بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكرابوو. ناوبراو ئه‌مجاره به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بۆ دادگای گشتی و ئینقلابی دزفوول بانگهێشت و بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت.