موسته‌فا مێهرئایین مامۆستای كۆمه‌ڵناسی و توێژینه‌ری فه‌رهه‌نگی زانكۆی تاران، پاش بڵاوكردنی نامه‌یه‌ك ڕوو له خامنه‌یی له‌لایه‌ن دادسه‌رای فه‌رهه‌نگ و میدیای ڕژیمه‌وه بانگهێشت كرا.
له‌و نامه‌یه‌دا موسته‌فا مێهرئایین به زمانێكی ڕاشكاوانه و له زاری توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خامنه‌یی ده‌كات و ئه‌و خه‌مڵاندنه كاردانه‌ی توندی ناونده قه‌زایی و ئه‌منیه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. ناوبراو له نامه‌كه‌ی دا ڕوو له خامنه‌یی ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌كانی خۆی له سه‌رده‌می حوكمڕانی دا قبووڵ بكات و به فه‌رمی داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ئێران بكات. مێهرئایین به خامنه‌یی ده‌ڵێت: ڕاشكاوانه به خه‌ڵكی ئێران بڵێ كه ته‌واوی پڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی و ڕێبه‌رایه‌تی خومه‌ینی و خامنه‌یی هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی بووه و به تایبه‌ت داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه بكه كه به‌هۆی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانته‌وه جه‌رگیان سووتاوه. تا ده‌رفه‌تت هه‌یه هه‌موو كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆك كۆمار بسپێره تاكوو به‌ستێنی گۆڕانكاری له ڕژیم ساز بێت.