به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، به‌ختیار ڕزوانی چالاكی فه‌رهه‌نگانی گه‌چساران له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئوستانی كۆهگیلوویه و یۆیه‌رئه‌حمه‌د بانگهێشت كراوه.
به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگای ئینقلاب، ئه‌و چالاكه سنفییه ئه‌بێ له ڕێكه‌وتی ١١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٤ خۆی به‌و ناوه‌نده قه‌زاییه بناسێنێت و سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌رگری له خۆی بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و كۆتایی هێنان به په‌روه‌نده‌سازی بۆ چالاكی كرێكاری، سیاسی و سنفی بوو.