به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ پارێزگای كوردستان، بازاڕای ته‌بلیغاتی ڕژیم بۆ پێشوازی كردن له‌و جه‌نایه‌تكاره بێ ڕه‌و‌نه‌ق بوو و كه‌س به‌شداری تێدا نه‌كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌وڵه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی وێڕای میلیتارێزه‌كردنی پارێزگای كوردستان، گوشاریان بۆ قوتابیان و خوێندكاران و هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی هێنا تاكوو له مه‌راسمی پێشوازیكردن له ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به‌شدار بن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ڕژیم، به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، جگه له هێزه نیزامیه‌كان و به‌كرێگیراوه‌كانیان، كه‌س به‌شداری له‌و مه‌راسمه‌دا نه‌كرد.
