ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر باروودۆخی خراپی ژنانی به‌ندكراو له زیندانه‌كانی حكوومه‌تی تالیبان له ئه‌فغانستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و ڕاپۆرته له‌سه‌ر ئه‌زموونی پێنج به‌ندكراوی ژن ئاماده كراوه و تێدا ژنانی به‌ندكراو باسیان له ڕووتكردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ، ده‌ستدرێژی سێكسی، هه‌ڵواسین، به‌ستنی سه‌روچاو، ڕاگرتنی له ژووری تاریك و ته‌ڕ، كێشانی نایلۆن به‌سه‌ریان، دانانی چه‌ك له‌سه‌ر مێشكیان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن كردووه. به وته‌ی ژنانی به‌ندكراو، چه‌كدارانی تالیبان پاش ڕووتكردنه‌وه‌یان به زۆره‌ملێ دانپێدانانی زۆره‌ملێیان لیان وه‌ر گرتووه و به‌و بۆنه‌وه تووشی كێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوون.