کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

باروودۆخی خراپی كۆڵبه‌ران له‌ سنووری نۆدشه‌ی پاوه‌

باروودۆخی خراپی كۆڵبه‌ران له‌ سنووری نۆدشه‌ی پاوه‌

بە پێی ئەو گرتەویدیۆیانەی بە کۆڵبەرنیووز گەیشتووە، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گوڵانەوە تا ئێستا، زیادتر لە ٢٤٠ کۆڵبەر لە سنووری نۆدشەی سەر بە شاری پاوە لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ماونەتەوە و ڕێگای هاتوچۆیان لێ داخراوە.

کۆڵبەرنیووز پێشتر باسی کردووە کە ئەو کۆڵبەرانە دو ڕۆژە بە بێ نان و ئاو ماونەتەوە و بارودۆخیان نالەبارە و ئەگەر خۆیان ڕادەستی هێزە چەکدارەکان بکەن گیانیان دەکەوێتە مەترسیەوە و بارەکانیان لێ زەوت دەکەن.