به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی ڕابردوو پله‌ی سه‌رما گه‌یشته ٤ ده‌ره‌جه ژێر سیفر و چه‌ندین كارتونخه‌و له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره له دۆخێكی خراپ‌دا ژیانیان به‌سه‌ركرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان پێشتر به‌ڵێنیان دابوو كه له‌گه‌ڵ ساردبوونی هه‌وا كه‌سانی بێ سه‌رپه‌ناه و كارتونخه‌و ڕاگوێزی شوێنه دابینكراوه‌كانی ناسراو به “گه‌رمخانه” بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه و چه‌ندین مرۆڤی هه‌ژار و بێ سه‌رپه‌ناه له سه‌رمای ژێر سیفر ده‌ره‌جه به‌بێ ئیمكانات شه‌ویان به‌سه‌ربردووه له حاڵێكدا بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك به ملیۆنان دۆلار هه‌زینه سه‌رف ده‌كه‌ن.