به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌راك له پارێزگای خووزستان، ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به نه‌بوونی ئیمكانات بۆ قوتابیانی ئه‌و گونده نیشان داوه و به توندی ڕه‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرتووه.
ئه‌و موعه‌لیمه دڵسۆزه ده‌ڵێت: لاریجانی ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری سه‌ردانی لوبنانی كردووه و به شانازییه‌وه ده‌ڵێت كه بۆ هه‌ر خێزانێكی لوبنانی مانگانه ٣٠٠ دۆلار پاره‌یان ته‌رخان كردووه كه ده‌كاته مانگی ١٨ ملیۆن تمه‌ن. پێدانی پاره و ده‌رمانی خۆڕایی به خه‌ڵكی لوبنان و غه‌زه له حاڵێكدایه كه قوتابیان و منداڵانی ئێرانی به تایبه‌ت له ناوچه په‌راوێزنیشنه‌كان له كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی، بێهداشتی و په‌روه‌رده بێبه‌شن و به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌وڵه‌ت: دوو ملیۆن قوتابی به‌هۆی هه‌ژاری وازیان له خوێند هاوردووه.