به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، باروودۆخی ته‌ندرووستی “فاتمه سپێهری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زندان خۆ ده‌بوێرن.
“محه‌ممه‌دحسێن سپێهری” برای “فاتمه‌ی سپێهری” باسی له چه‌ند نه‌خۆشی خۆشكه‌كه‌ی كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه قازی په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی دژایه‌تی ده‌كات. شایانی باسه كه “فاتمه سپێهری” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” و له واژۆكارانی نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی بوو.