به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، ناوچه‌ی شه‌هبا و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب كه هه‌موویان كوردنشینن له‌لایه‌ن هێزكانی توركیا و ئه‌رته‌شی سووریاوه گه‌مارۆ دراون و دانیشتووانه‌كه‌ی له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه، پێنج ئۆردووگای ئاواره‌كان له ناوچه‌ی شه‌هبا بوونیان هه‌یه كه دانیشتووانه‌كه‌ی هه‌موو كورد و خه‌ڵكی شاری عه‌فرینن كه پاش داگیركردنی له ساڵی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن توركیاوه ناچار به كۆچ بوون. هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب پاش ئازادكران له‌لایه‌ن تیرۆریسته ئیسلامیه‌كانه‌وه به شێوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و دانیشتووانه‌كه‌ی حازر نه‌بوون مل كه‌جی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د ببن. ئێستا دانیشتووانی ئه‌و سێ ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا و ئه‌رته‌شی سووریاوه گه‌مارۆ دراون و ڕۆژانه به‌رق و ئاو به‌سه‌ریاندا قه‌تع ده‌كه‌ن و ژنان و منداڵانیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێداویستیه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كردووه.