کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

بارودۆخی ژیانی کرێکارانی کۆچبەر لە قەتەر بە ڕێوایەتی فیلمێک

134

یکشنبه – ۲۶ خرداد – ۱۳۹۸ , 16 – 06 – 2019

134

حاڵی و رۆژی کۆیلە ئاسای کرێکارانی خاریجی لە قەتەر دەمێکەیە کە لە ناوەندە کرێکاری و ناوەندەکانی مافی مرۆڤدا لە ئوروپا کەوتۆتە سەرزاران. سازمانی لێبوردنی نێونەتەوەییش لە ڕاپۆرتێکی تازە دا کە لە بارودۆخی ژیانی کرێکارانی خاریجی لە قەتەری بڵاو کردۆتەوە، رایگەیاندوە کە دەوڵەتی قەتەر بە تەعەهوداتەکەی سەبارەت بە باشتر بوونی بارودۆخی کرێکارانی خاریجی و بەرگرتن لە سوئیستیفادە لێیان پێبەند نەبووە.

جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٢٢ لە قەتەر بەڕێوەدەچێت. قەتەر بە گەڵک وەرگرتن لە هێزی کاری سەدان کرێکاری کۆچبەر. بە خێرایی خەریکی دروست کردنی ستادیۆمی وەرزشییە. میر نشینی قەتەر ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار نەفەر جەمعیەتی هەیە کە نزیک بە ٢ ملیۆنیان کرێکارانی کۆچبەرن. ئەم کرێکارانە زیاتر لە ولاتانی هێندوستان، پاکستان، نپاڵ و بنگلادێشەوە هاتون. بەپێی یاسای قەتەر کرێکاران خۆیان ناتوانن راستەخۆ بۆ هاتن بۆ ئه‌م ولاتە ویزا وەربگرن. هەموو کرێکارێک پێویستی بە کەفیل یان زامن هەیە. کاری کەفالەتیش لە لایەن شیرکەتە واسیتەکانەوە و بە وەسیلەی خاوەنکاران بەڕێوەدەچێت. بەشێک لە حەقدەستی کرێکاران، شیرکەتە واسیتەکان وەریدەگرن. کرێکاران مافی گۆڕینی پیشە و یان بەبێ ئیجازەی خاوەنکار مافی چوونە دەرەوەیان نییە لە وڵات. گوزەرنامەکانیان لە سەرەتای چوونیانەوە وەک بارمتە رادەگیرێت. حەقدەستی مامناوەندی مانگانەی کرێکاران لە قەتەر ٢٧٥ دۆلارە. حەقدەستی ئەو کرێکارانەی وەک خزمەتکار لای بنەماڵە قەتەریەکان خەریکی کارن، لەم بڕە پارەیەش کەمترە. زۆربه‌ی کرێكاران خاریجی لە قەتەر بەبێ قەراردادی کەتبی دامەزراون و لەم بارەیەوە تەنیا تەوافوقێکی زارەکی هەیە و بەس. ئەگەر بارودۆخی دژواری کار، درێژ ماوە بوونی کاتژمیری کار، حەقەدەستی کەم، توندوتیژی خاوەنکار، کاری ئیجباری، خابگاکانی پڕ جەمعیەت و بێ کەمترین ئیمکاناتی بێهداشتی بەم وێنایەوە زیاد بکەین، ئەم کرێکاران دەکرێ وەک کۆیلەکانی سەردەمی سەرمایەداری بە مانای دەقیقی وشە پێناسە بکەین.

بەڵام ئەوەی کە ئه‌مرۆكه‌ لە میر نشینی قەتەر و باقی میر نشینەکانی لێوارەی کەنداو و هەروەها عەرەبستانی سعودی بەرانبەر بە کرێکارانی خاریجی روو ئەدات دیاردەیەکی نوێ نییە. ساڵانێکە کە لە بەرهەمی ڕەنج و کاری کرێکاران و چەوساندنەوەی وەحشیانەیان لە خراپترین بارودۆخی زیستی، لەم ناوچەیەدا کاخی خەیاڵی و ئاسمان خەراش بەرپا دەکرێن. دیاری کردنی ئەم میر نشینە بۆ بەڕیوەبردنی رووداوێکی گرنگی وەرزشی، بە واتای هاتنی بە لێشاوی بە میلیارد دۆلار سەروەتە بۆ نێو گیرفانی پەیمانکارانی نێوده‌وڵه‌تی کە دەستیان لەم کارانەدا هەیە. گوازرانەوەی سەروەتێکی زۆر بۆ نێو گیرفانی سەرمایە گوزاران و خاوەنانی ئەم شیرکەتانە لە ڕێگای چەساندنەوەی وەحشیانەی نزیک بە ٢ ملیۆن کرێکارەوە نەبێت دەستەبەر نابێت.

ڕاستە کە ئەم ئەمیر نشینە لەسەر دەریایەک لە نەوت رۆنیشتوە، بەڵام ئەوەی کە سەرنجی سەرمایەگوزارانی دەرەکی راکێشاوە ئەساسەن کارێکی هەرزانە کە بەبێ بەهرەمەندی لە کەمترین پشتیوانی یاسایی لەم ناوجەیەدا بوونی هەیە. ئەو کرێکارانەی کە مافی ناڕەزایەتی ده‌ربڕین و مانگرتنیان نییە. ئەو کرێکارانەی کە لە مافی رێكخراوبوون بێبەشن. کرێکارانێک کە مەوقعیەتی خۆیان بە ناسەقامگیر و کاتی دەبینن، و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ دەکرێ لە هێندێک حاڵەتدا تا ١٦ کاتژمیر لە رۆژدا کاریان پێبکرێت.

لە ئاوا بارودۆخێکدا کرێکارانی خاریجی لە قەتەر و باقی وڵاتانی لێوارەی کەنداو پێویستیان بە پشتیوانی چینی کرێکار لە ئاستی جیهانیدا هەیە. ئایا سامانی جیهانی کار کە ئەم رۆژانە ئیجلاسی ساڵانەی خۆی لە سەدمین ساڵی دامەزراندنیدا لە ژنێو بەڕێوەدەبات، سەرنجێکی لەسەر بە کۆیلە بوونی کرێکارانی کۆچبەر لە ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دەبێت؟ لەو ئاکسیۆنانەی ئەم رۆژانەدا لە بەردەم شوێنی بەڕێوەچوونی ئیجلاسەکە بەڕێوەدەچن، دەبێ ئەم سازمانە بۆ دیفاع لە کرێکارانی کۆچبەر لەم میر نشینەدا، بخاتە ژێر گوشارەوە. ئەو ئینسانانەی کە زیاتر لە ٧٠ لەسەدی جەمعیەتی ئەم میر نشینە پێکدێنن، بە شێوەی واقعی خاوەنانی هەموو سەروەت و نێعمەتێکن کە لەم میر نشینەدا لەسەریەک کەڵەکە کراوە. نیو ملیۆن کەس لە کۆشک و هۆتێلە ڕازاوە و یان ئاپاڕتمانی پڕ ئیمکاناتدا دەژین و نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش لە سازەندەگانی ئەم بینا خەیاڵیانە، لە بوونی جوار دیوارییەکی ئاسایی بۆ خۆیان بێبەشن و لە نێو ژوری تاریک و لە گەرمای تاقەت پروکێندا، بێبەش لە هەبوونی کەم ترین ئیمکاناتدا بەسەر دەبەن. ئەم ناداد پەروەریە و ئه‌و جیاوازیه‌ وەحشەتناکەی نێوان سه‌روه‌ت و هه‌ژاری ویژدانی ئینسانیەت ئازار ئەدات و دەبێ ریشه‌كه‌ن بكرێكت.