به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بارودۆخی ته‌ندرووستی “عه‌دنان ڕه‌شیدی” چالاكی مافی مرۆڤ و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كۆردستان ناجێگیره.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ناوبراو ڕۆژی ٢١ی ڕه‌شه‌ممه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوته سه‌ری و به سه‌ختی بریندار كراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان به‌سته‌ری كراوه. شایانی باسه، بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان ڕه‌شیدی له لایه‌ن ئه‌م كه‌سانه‌وه به‌دیل گیراوه و پاش وه‌رگرتنی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه مه‌به‌ستیان بووه ئازاد كراون. عه‌دنان ڕه‌شیدی چه‌ندین ساڵ له ئێران به‌هۆی چالاكییه‌كانی له زیندان ڕاگیرابوو و چه‌ندین جاریش له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی درابوو.