
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان و نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا له زیندانه‌كانی ڕژیم، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه به‌م په‌تای تووشبوون، زیاتر ده‌بێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا “سوله‌یمان سوله‌یمانی نژاد” به‌ندكراو له زیندانی ورمێ به‌دوای ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی به‌هۆی تووشبوونی ئه‌م نه‌خۆشینه، گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی سیاسیی به‌هۆی مانگرتن له خواردن، جه‌سته‌یان لاواز بووه و ته‌ندرووستیان مه‌ترسی له‌سه‌ره. شایانی باسه، ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه به په‌تای كۆرۆنا له زیندانه‌كانی ورمێ، ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، قزلحه‌سار، سنه، خۆڕه‌م ئاباد، گورگان و تاران تووشبوون، ڕووی له زیادبوونه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشەممە چوار به‌ندكراو بە گومانی تووشبوون بە په‌تای کۆرۆنا لە بەندی ١٥ی ئه‌م زیندانه، ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، پاش بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە شاره‌كانی ئێران و کوردستان، بەرپرسی دەزگای قه‌زایی ڕژیم لە بەخشنامەیەکدا بە تەواوی ناوەندە قه‌زاییه‌کانی ڕایگەیاندبوو کە هەتا ڕێكه‌وتی ١٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٩، بە دانانی وه‌سیقه یان کەفالەت بۆ به‌ندكراوانی مەحکووم بە زیندان مه‌ره‌خه‌سی بدرێت، بەڵام ئەو بەخشنامەیە ئەو زیندانییە سیاسییانە ناگرێتەوە کە زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانییان هەیە.
