2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹
ئامادە بووانی بەرێز !
سلاوێكی گەرم، بەخێر بن بۆ رێورەسمی یادی 47 ساڵەی دامەزرانی كۆمەڵە، زۆر سپاس بۆ بەشداریتان.
با بەم بۆنەیەوە هەزاران سلاو و درود بنیرین بۆ گیانی خۆشەویستانێك كە لە پێناوی رێبازی كۆمەڵەدا، لەسەنگەرەكانی جۆراوجۆری خەبات، لەمەیدانی نەبەردی پێشمەرگانە و یا لەزیندانەكانی رژیمی كۆماری ئێسلامیدا گیانیان بەخت كرد. سڵاو بۆ بنەمالەی ئازیز و خۆڕاگر‌و سەربەرزیان. سڵاو بۆ هەموو ئەو ئازیزانەی كە بریندار و كەم ئەندام بوون و یان بەشێك لە تەمەنی خۆیان لەزیندانەكان و ئەشگەنجەگاكانی رژیمی ئێسلامیدا تێپەر كرد. پیرۆزبایی رۆژی كۆمهلهیان لێده‌كه‌ین. سڵاو بۆجەماوەری خەڵكی تێكوشەری كوردستان كە لەهەمووی ئەو ساڵانەدا، بێ سڵ كردنی لەدوژمن، بەهەموو شیوەیەك پشتیوانی كۆمەڵە بوون و لەو پێناوەدا لەهیچ فیداكارییك دریغییان نەكردوە.
كۆمه‌ڵه له جه‌رگه‌ی خۆراگری كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان دا په‌روه‌رده بووه و به به‌رده‌وام به هێزی له بن نه‌هاتووی ئه‌وان پشت ئه‌ستور بۆه. هه‌ر بۆیه رۆژی كۆمه‌ڵه نه‌ك هه‌ر بۆنه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی به‌ڵكوو پێش ئه‌وه رۆژی رێز گرتن له ده‌یان ساڵ خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له كوردستان.
به‌رێزان!
موناسه‌به‌تی رۆژی كۆمه‌ڵه بۆ ئیمه فورسهتێكه بۆ چاوخشاندنێكی خێرا به سه‌ر باردۆخیك كه خه‌باتی ئیمه و ژیانی كۆمه‌لانی خه‌لكی كورد تێیدا له جه‌ریان دایه.
كۆماری ئیسلامی ئیران له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه توانیویه‌تی تا ئیستا به زه‌برو زه‌نگ نواندن و گرتن و ئه‌شكه‌نجه و زیندان، ده‌سه‌لاتی ناره‌وای خۆی به سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئه‌و وڵاته دا بسه‌پێنێ، له هه‌مان كاتدا له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گیروگرفت و كێشه‌ی و ئه‌زمه‌ی چارههلنهگر بهرهورۆه. خاڵی به هێزی ئه‌و رژیمه ته‌نیا پشت به‌ستن به هێزێكی سه‌ركوتگه‌ری رێكخراوه. ئه‌و رژیمه نه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی ریفورمی ئابورییه‌وه به‌ره‌ورووی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر بێته‌وه و نه له رێگه‌ی ته‌وهوم و باوه‌ری مه‌زهه‌بییه‌وه هیچ پێگه‌یه‌كی له ناو كۆمه‌لگای ئیران بۆ ماوه‌ته‌وه.
ساله ها، به ملیارها، سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاته‌ی كه به‌رهه‌می ره‌نج و كاری به میلیونها خه‌لكی چه‌وساوه بوو، سه‌رفی پرۆژه‌یه‌كی مایه پووچی ئه‌تومی كرد و سه‌رئه‌نجام ناچار بوو سه‌رشۆرانه وازی لێ بێنی، به‌و هیوایه‌ی كه درگای ئابوری ئیران به‌رو رووی وڵاتانی جیهان بكاته‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك له‌م رێكه‌وتنه زۆربه‌ی گه‌ماروه ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا له سه‌ر ئیران لاچون و به‌شێك له پاره‌ی بلۆكه كراوه گه‌رایه‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، نه‌فتیش به لێشاو فرۆشرا و پاره‌كه‌شی وه‌رگیرا، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه نانێك بێته سفره‌ی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و چه‌وساوه. گرانی و ئاوسان زیادی كرد. ره‌وتی داخرانی ناوه‌نده ئابورییه‌كان هه‌ر وا به‌رداوم بوو، رێژه‌ی بێكاری چوه سه‌ر تر، بودجه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان كه‌م كرانه‌وه، حاشیه نشینی زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، جاده‌كان هه‌روا بوونه قوربانگا،بارودۆخی ژینگه هه‌روا كاره‌ساتبار مایه‌وه. به‌رانبه‌ر به‌و بارودۆخه پاره‌یه‌ك كه له ئاكامی رێككهوتنیی به‌رجام ده‌ست كه‌وتبوو، یان سه‌رفی به هێزتر كردنی هێزی سه‌ركوت له ناوخۆی وڵات دا بوو و یان به قورگی ئه‌ژدیهای شهر و مه‌رگ له سورییه و یه‌مه‌ن و عیراق و ئه‌فغانستان و پرۆژه‌ی تیروریستی لێره و له‌وێ دا كرا.
ستراتێژی ئابووری دەوڵەتی رۆحانی کە بنەماکەی لەسەر سازش لەگەڵ رۆژئاوا سەبارەت بە پرۆژەی ئەتۆمی داندرابوو، مایه پووچ ده‌رچوو. ئه‌مرۆ هەر دوو باڵەکەی ئەم ڕژیمە لە رووی ستراتێژی ئابووریەوە توشی بونبەست هاتوون. هه‌ر دوو لا، لە لایەکەوە بۆ دەرچون لەم بونبەستە و زەمانەت کردنی مانەوەی خۆیان هیچ ڕێگایەکیان نییە بێجگە لەوەی کە بارودۆخێکی گونجاو بۆ چالاكی سەرمایە دابین بکەن. واتە هه‌م ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خۆیان لەگەڵ دەوڵەتانی رۆژئاوایی بەگەیەننە جێگایەک و کۆسپە سیاسییه‌كانی سەر ڕێی سەرمایە گوزاری دەرەکی لابه‌رن و هەم بوار بۆ پێشکەش کردنی هێزی کاری هەرزان بە سەرمایەدارانی نێوخۆیی و دەرەکی فەراهەم بکەن.
بەڵام لێرەدا هاوكات کێشمەکێشی باڵەکان و سیاسەتی جیاوازیان بۆ مانەوەی ڕژیمی ئیسلامی دێته ئاراوه. بازنه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان به مانه‌وه‌ی ئه‌و رژیمه‌وه گرێدراوه، هه‌تا هاتۆه ته‌نگ تر بۆه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌و واقعیه‌ته كێشه‌كانی ناوخۆی رژیمیشی قوول تر كردۆه ته‌وه. خامنەیی و سپای پاسداران نایانهه‌وێ ئیمكاناتێك كه له ئاكامی ئاسایی بونه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌كان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا و ئه‌وانی تر له رووی ئابوریه‌وه پپهیدا ده‌بێت بكه‌وێته ده‌ست باڵی به‌رامبه‌ریان تا کە لەم ڕێگایەوە خۆیان لە ده‌سه‌ڵاتدا پته‌وتر بكه‌ن. ئه‌وان لە درێژەی ره‌وتی رۆحانی و هاوبیرانیدا شانسێک بۆ مانەوەی حکومەتی ئیسلامی نابینن. ئەم باڵە نایەوێ بە دەست هەڵگرتن لە دخاڵەتە ناوچەییەکان ئامرازێك كه بۆ گوشار خستنە سه‌ر دەوڵەتانی رۆژئاوایی لە ئیختیاریدایە، لە دەست بدات. به‌ڵام ئاشكرایه تا کاتێک کە کۆماری ئیسلامی به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه، لەم بوارەدا سیاسەتەکانی لەگەڵ سیاسەتی رۆژئاوادا هاوئاهەنگ نەکات تا کاتێک کە درێژە بە زێدەخوازیەکانی لە ناوچەکەدا بدات، ئامادە نابن ئیمکاناتی ئابووری بنێنە به‌رده‌ست ڕژیمەوە تا بەو ئیمکاناتە بتوانێ پێگەی خۆی لە ناوچەکه‌دا پتەوتر بکات. ئەوان بە مەرجێک ئاماده ده‌بن سەرمایەکانیان بڕێژنە بازاڕی ئێرانەوە، کە لە نێوخۆی ڕژیمدا هاوسەنگی هێز بە قازانجی ئه‌و باڵه‌ی كه به‌لێنی به‌ریه‌وه بردنی به‌رجامی داوه، گۆرا بێت. تەنیا له‌و سوره‌ته دایه كه ئه‌وان زەمانەتێکی جیددی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پێکهاتنەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەدەست دێنن. دیتمان كه سال و نیوێك دوای ئه‌و رێككه‌وتنه دەوڵەتی رۆحانی نەیتوانیوه ئەم هاوسەنگیە بە قازانجی باڵه‌كه‌ی خۆی بگۆڕێت. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا كه به شوێن ئامانجه‌كانی خۆی بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئاستی ده‌ست تێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له كێشه‌كانی مهنتهقهوه بوو، كاتێك دیتی كه رژیم له‌م له‌م بوارانه‌دا پاشه‌كشه ناكات، ره‌وتی به‌ره‌و پێش چوونی به‌رجامی هێور كرده‌وه و ئیستا قسه له ئه‌گه‌ری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆكه جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئه‌و وڵاته له رژیمی ئیسلامی بێزارن. كرێكاران، ژنان، موعه‌لیمان ، لاوان و خوێندكاران ، هیچ فورسهتێك بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خۆیان له ده‌ست ناده‌ن. خه‌باتی خه‌لكی كورد له كوردوستانی ئیران وه‌كوو به‌شێكی به هێزی ئه‌و خه‌بات و خۆراگرییه، به هۆی ده‌سكه‌وته‌كانی تا ئیستای له ووشیاری و به‌رچاو روونێكی هیوا به‌خش به‌هره‌مه‌نده. كۆمه‌ڵه مهسئولیهتهكان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خۆی له‌و پیناوه‌دا ده‌ناسێت و به هه‌موو توانایه‌وه له هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنیان دایه.
به‌رێزان!
له دیمه‌نێكی دیكه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ماندا، هیرشی ده‌وله‌تی توركیه بۆ سه‌ر خه‌لكی خۆراگری كوردستان و بۆ سه‌ر ئه‌و ئازادیانه‌ی كه به ره‌نج و خه‌باتی كۆمه‌لانی خه‌لك له سه‌رتاسه‌ری توركیه به ده‌ست هاتبون به‌رده‌وامه. ده‌وله‌تی فاشیستی مه‌زهه‌بی ئاك پارتی له كوردستان سه‌رۆك و پارلمانتارانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لانی خستۆته زیندان و به ده‌یان هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی سیاسی خۆی له سه‌رتاسه‌ری توركیه ده‌ست به سه‌ر و یان نانبراو كردۆه. له دژایه‌تی كردن له گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی حه‌ق خوازانه‌ی خه‌لكی كورد دا به‌وه‌ش رانه‌وه‌ستاوه و په‌لاماری نیزامی بردۆه‌ته سه‌ر ناوچه ئازادكراوه‌كانی كوردستاتی سوریه و پێك هێنانی پانتایه‌كی به‌رینی ئه‌منی لە خاکی سوریەی کردووه‌تە ئامانج.
دەوڵەتی ئاک‌پارتی هه‌ر وه‌ها بۆ په‌ره پێدان به نفوزی خۆی له كوردوستانی عیراق كه‌وتۆته كێبركی له گه‌ڵ رژیمی ئیسلامی ئیران. ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای نفوز بەسەر دەوڵەتی ناوەندیی عێڕاق و بە ڕێکخستن و چەکدارکردنی حەشدی شەعبی و ده‌ست تێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له له كاروباری هه‌رێمی كوردستان، تا ڕادەیەک دەستی باڵای هەیە، دەوڵەتی تورکییەش له‌ڕێگه‌ی چەکدارکردن و ئاموزشدانی هێزە سوننه‌کان و په‌ره‌دان به نفوزی ئابوری و سیاسی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بازنه‌ی دستدرێژیهكانی خۆی له‌و هه‌رێمه و له عێراق فره‌وانتر كردۆه‌ته‌وه و خه‌رێكی خۆسازادانه بۆ بارودۆخێك دوای ئه‌وه‌ی داعش سه‌رزه‌مین و شاره‌كانی له ده‌ست ده‌دا.
به‌لام ئه‌و ده‌ست درێژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئوردوغان نه له كوردستانی توركیه و نه له سورییه بێ وه‌ڵام نه‌ماوه‌ته‌وه و خۆراگری له هه‌مولایه‌كه‌وه به‌رده‌وامه. یەکینەکانی پاراستنی گەل له رۆژئاوای كوردستان به‌ره‌ورووی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه وه‌ستاونه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌و ئهرتهشهیان له ناوچه سنورییه‌كاندا زه‌وی گیر كردۆه. خه‌بات و خۆراگری له كوردوستانی توركیه بۆ یه‌ك رۆژیش نه‌وه‌ستاوه و وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی جه‌ماوه‌ر سه‌ره‌رای زه‌بر زه‌نگی ده‌وله‌تی توركییه هه‌روا به‌رزه. ئه‌گه‌ر پشتیوانیکردن لە داعش بوو بە ڕسواییەکی نێونەتەوەیی بۆ ئه‌ردۆغان، سازانی لەگەڵ دیکتاتۆڕیی خوێنڕێژی بەشار ئەسەد و هه‌ولدان بۆ له‌ناوبردنی ئەزموونی خۆبەڕێوەبەرێتیی رۆژئاوا، كه له پشتیوانی نیونه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ره‌مه‌نده، شهرمەزارییەکی دیكه‌یه بۆ ئوردوغان و حیزبه‌كه‌ی. كۆماری ئیسلامی ئیران وه‌كوو یه‌كێك له دوژمنانی خه‌لكی كورد، جم و جۆلهكانی خۆی په‌ره‌پێداوه و هاوكاری و هاوئاههنگێكی ته‌واویشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له گه‌ڵ ده‌وله‌تی عیراق جێ خستۆه. كۆمارس ئیسلامی به یارمه‌تی ده‌وله‌تانی توركییه و روسیه و ده‌وله‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ولی په‌راوێز خستنی هیزه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دایه و بۆ به‌شداری نه‌دانیان له وتوێژه‌كانی دیاری كردنی چاره‌نوسی داهاتووی سورییه، ده‌گه‌ل ده‌وله‌تی توركیه و به‌شار ئه‌سه‌د هاو هه‌لوێسته.
جه‌ماوه‌ری خه‌لكی رۆژئاوای كوردستان ناتوانن لەسەر پشتیوانیی درێژ ماوەی دەوڵەتی ئامریکا دەوڵەتانی تری رۆژئاوایی حیساب بکەن. ئەگەر ئەم زلهێزانە ئەمرۆ لە شه‌ڕ لەگەڵ داعشدا پێویستیان بە به‌شداریی هیزه‌كانی رۆژئاوا لە مەیدانەکانی نه‌به‌رد هەیە، لە هەمانحاڵدا ئەو زهرفییهتهشیان هەیە کە لە سبەی رۆژدا پشتی بزووتنەوەی ڕەوا و مافخوازانەی رۆژئاوای کوردستان بەردەن. ده‌وله‌تی مه‌زهه‌بی شیعه له عیراق سه‌ره‌رای داهاتویه‌كی نادیار كه خۆی وه‌كوو ده‌وله‌تێكی یه‌كگرتوو هه‌یه‌تی، گۆشاری ئابوری خستویه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هیزه‌كانی ، به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه كێشه‌یان له سه‌ره. له ده‌روازه‌كانی كوردستان جێگیر كردۆه و خه‌رێكی ئاماده‌كاری بۆ دوای ته‌واو بوونی شه‌ری راسته‌وخۆ له گه‌ڵ داعشه. هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل چه‌ندین كێشه و گیروگرفتی دژوار به‌ره‌و رووه. پێك هاتنی كه‌لینی قوول له نیوان خه‌لك و ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی ئوپوزسیونێك كه به‌دیلی رادیكالی ئه‌و بارودۆخه بێت، سیاسه‌تی غه‌له‌تی ئابوری كه قه‌یرانێكی دارایی هه‌مه لایه‌نه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، ده‌ستێوه‌ردانی ره‌های ده‌وله‌تانی ئیران و توركیه له كاروباری ئه‌و هه‌رێمه، مه‌ترسیه‌كانی دوای شه‌ری موسڵ و هه‌ره‌شه‌ی به‌رده‌وامی تیروریسمی ئیسلامی له سه‌ر خه‌لكی كوردستان ئه‌وانه و ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی حیزبه سیاسییه‌كانی ده‌سه‌ڵات دار، دژواری بارودۆخی ژیانی ئابوری خه‌لكی هه‌ژار و ده‌ست كورت، ئه‌وانه هه‌موویان به‌ربینیان به خه‌لكی ئه‌و هه‌رێمه گرتۆه. سه‌ر باری هه‌مووی ئه‌وانه دەوڵەتانی ئێران و تورکییە هەرکامەو بەرژەوەندی خۆی لە عێراقدا هەیە و بۆ پاراستنی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه ئامرازهكهشیان فەراهەم کردووە. ئەوان دەتوانن هەر کات كه بیانهەوێ، ئاگری شەڕێکی فیرقەیی و مەزهەبیی لە گۆشەیەکی عێراق لەوانە لە پارێزگای کەرکووک بەرپا بکەن و بەشێک لە خەڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بخه‌نه گیانی یه‌كتر.
به‌رێزان!
به‌رانبه‌ر به‌م گشته مه‌ترسیانه‌ی كه روویان له خه‌باتی ماف خوازانی خه‌لكی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان كردۆه، به‌داخه‌وه خه‌لكی كورد نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه خاوه‌نی ستراتێژ و رێبازێكی دروست و یه‌كگرتوو بۆ پووچه‌ل كردنه‌وه‌ی پیلانی دوژمنانی بێت، به‌لكوو زۆربه‌ی حیزبه سیاسیه‌كانی، به ئاگایانه و یان بێ ئاگایانه كه‌وتونه‌ته داوی ئه‌و پیلانگیریانهوه. هه‌وڵه‌كان بۆ رزگار بوون له‌و بارودۆخه دژوار و ناهه‌مواره گه‌لێك لاوازن. پێكهاتنی كونگره‌یه‌كی راسته‌قینه كه نوینه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی خه‌لكی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بكات، ده‌ی توانی وه‌ڵامێك بێت به‌و بارودۆخه كه ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ به‌ره‌و روو بونه‌وه له گه‌ل پیلانی هاوبه‌شی ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه له لایه‌ن زۆربه‌ی هێزه‌كانی به‌شداربوو له پرۆسه‌كه‌دا نه‌بوو ، هه‌وله‌كان بۆ پێك هێنانی له بار برا.
چاو خشاندنێك بەسەر بارۆدوخی هەموو پارچەكانی كوردستان، ئەو ڕاستییەمان پێ دەڵێت، مه‌ترسیه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان هاوكات هاتونه‌ته ئاراوه. كامه‌یه ئه‌و رێبازه‌ی كه مه‌ترسییه‌كان ده‌ره‌وێنێته‌وه و ده‌رفه‌ته‌كان به كار دێنێ؟ خەڵكی كورد بۆ بەڕەو روو بوونەوە لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئالۆزكاو و دژۆارە ، هەم پێویستی بە پشتیوانی و هاوچارەنووسانی خۆی لە ناو گەلانی هەموو ناوچەكەدا هەیە و هەم بۆ پۆچەڵكردنەوەی پێلانی دۆژمنانی پێویستی بە هاوئاهەنگی لەناو خۆیدا هەیە.
به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌زمونی خه‌باتی تا ئێستا پێمان ده‌ڵێ كه خەڵكی كورد لەهیچ كام بەشەكانی كوردستان نابێت لەخەباتی سەراسەری ئه‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدا ده‌ژی داببرێت. كۆمەڵانی كرێكار و زەحمەتكیش و خەڵكی ستەم لێكراو و تێنوی ئازادی لە هەموو ئەو وڵاتانە ، دۆژمنی هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش و یەكگرتوویان هەیە. ئەو پەیوەندیە لەڕووی سیاسی و رێكخراوەیی و كۆمەڵایەتێیەوە پێویستە بەردەوام بەهێزتر بكرێت..
پێویسته به‌رده‌وام ئه‌و راستییه دووپات كه‌ینه‌وه كه زلهێزه‌كانی جیهانی سه‌رمایه‌داری ته‌نیا به شوێن به‌رژه‌وندی خۆیانه‌وه‌ن و بهرژیوهندی ئه‌وانیش له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو یه‌ك ناگرێته‌وه. چاوەروان دانیشتن بۆ ئەوەی زلهێزەكان گڕێ كوێرەی ئەم بارودۆخە بەقازانجی خەڵكی ئەو ناوچەیە و لەوانە خەڵكی كورد بكەنەوە و ئازادی و ژیانی ئێنسانیمان بۆ دابین بكەن، خۆش باوەرییەكی بێ بنه‌ما و مەترسیدارە. پێویستە جەماوەر باوەر بە هێزی خۆی بكات و بە وشیاری و بەڕێكخراوی ئه‌و هێزه بخاتە كار. تەنیا لەو سورتەدا دایە كە دەنگی حەقخۆازی ئەو خەڵكە بە گوێی كۆمەڵانی خەڵكی شەریف لەجیهان دەگات و ئەو جار سۆزی ئەوان بۆ ره‌نج و خەباتی خەڵكی كوردیش یارمەتیدەر دەبێ.
بەحوكمی بارودۆخی وڵاتانی توركیە و عێراق و ئێران و سوریە و خەباتی خەڵكی كورد وەكوو نەتەوەێكی ستەم لێكراو لەو وڵاتانە، بەحوكمی بەرژەوەندی هاوبەشی ده‌وڵه‌تانی ئەو ناوچەیە كە لەدرێژەی ستەمی نەتەوایەتی بەسەر خەڵكی كورددا هەیانە، پێكهێنانی هاوئاهەنگی لەنێوان بزۆتنەوەی خەڵكی كورد لەهەموو پارچەكانی كوردستان پێویستێكی حیاتیە. پێویستە رێگاوشوێنی گونجاو بۆ وەلامدانەوە بەم پێویستیە رەچاو بكرێت و ئەو هاوئاهەنگیە بە كردەوە دابین بكرێت.
ئازادی واقعی خەڵكی كوردستان لە دامەزراندنی دەسەڵاتی جەماوەری دایە. یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی كە مەرجی سەرەكی رزگاری خەڵكی كوردستانە لەڕێگای بەرپا كردنی دام و دەزگاكانی دەسەڵاتی جەماوەر دابین دەبێت. خەلكی كرێكار و زەحمەتكێش بە حوكمی ئەوەی زۆرینەی ئەو جەماوەرە پێك دێنن، كەسایەتی و جێگا‌و شوینی واقعی خۆیان لە بەرێوەبردنی ولاتدا دەبیننەوە. تەنیا لەو حالەتەدایە كە جەماوەری خەڵكی كوردستان بەفیداكاری و لێبڕاوی بە رامبه‌ر بە هەر هەرەشەیەك لەدەسكەوتەكانی خۆیان دیفاع دەكەن. ئەزمۆنی كانتۆنەكانی خۆ بەڕێوەبەر لەكوردستانی رۆژئاوا و ئەزمۆنی كورت ماوەی دەسەڵاتی جەماوەر لەكوردستانی ئێران دوای رۆخانی رژیمی شا پێویستە بۆ ژیانی داهاتوو لەهەموو پارچەكانی كوردستان دەرسیان لێ وەربگیرێت. بەرێزان!
كۆمەڵە به‌رانبه‌ر به‌م بارودۆخه خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت و ئێمە سەڕەڕای هەر گرفت و دژوارێك كە لەرێ دایە بەداهاتووی ئەو خەباتە گەش بینه. سەرچاوەی ئەو گەش بینیەی ئێمەش لە باوەری قوڵ بەهێزی لەبن نەهاتو و بەربەرینی خەڵكی كرێكار و زەحمەتكیش و تێنۆی ئازادی دایه.
هەر شاد و سەرفەراز بن.