ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز، بۆ پێش گرتن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین، بارودۆخی ئه‌منییه‌تی توند له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ.
شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له‌درێژه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ری دژبه نه‌دانی مووچه، گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و كه‌مبوونی خزمه‌تگوزاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش له شوێنی په‌رله‌مان مانیان گرتووه. مانگرتووان داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ لێ كۆڵینه‌وه له‌و توندوتیژیانه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كان دژ به خۆپیشانده‌ران گرتوویانه‌ته به‌ر.