کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بارودوخێ خراپی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌ كه‌مپی “مونته‌ نێگرۆ”

بارودوخێ خراپی په‌نابه‌رانی ئیرانی له‌ كه‌مپی مونته‌ نێگرۆ 2

به‌پێی ئه‌و گرته‌ ویدیۆیانه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ده‌یان په‌نابه‌ری كه‌مپیمونته نێگرۆكه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئێرانن، به‌هۆی دابین نه‌بوونی ئیمكانات له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌وه‌، له‌دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین.

كۆمه‌ڵێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژێن و به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كه‌ش به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی پۆلیسه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندكران و دیپۆرتكردنه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه‌ په‌نابه‌ران داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بچن به‌هانایانه‌وه‌.