کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

بارانی بەخوڕ و هاتنی سێڵاو لە هەشت ئوستان

وقوع سیل در هشت استان کشور

رۆژی دووشەممە 13ی مانگی گوڵان، بارینی بارانی بەخوڕ لە هەشت ئوستانی، ئیسفەهان، یەزد، خۆراسانی جنوبی، خۆراسانی رەزەوەی، کرمان، سێمنان، تاران و بەلوچستان، سێڵاوی لێکەوتەوە.

بەرپرسی رێکخراوی ” ئیمداد و نەجاتی هەلال ئەحمەر” راپۆرتی هاتنی سێڵاوی لە 6 شارەستان و 47 ئاوایی پاش بارینی بارانی شەوی دووشەممەی راگەیاند. ئەو کاربەدەستەی رژیم هەواڵی گیان لەدەستدانی 11 کەسی لە ئوستانەکانی یەزد، کرمان و خۆراسانی جنوبی بڵاو کردەوە. ئەگەری رووداوە سروشتیەکان هێشتا هەرەشەن بۆ ئاسایشی مرۆڤەکان، کەمتەرخەمی و بایەخنەدانی کاربەدەستانی حکومەتی لە ئێران هۆکاری سەرکین بۆ خەسارە مادییەکان و تەلەفاتە گیانییەکان.