ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری “كه‌لگان“، سه‌ر به شارستانی سه‌راوان، سه‌ره‌ڕای بێڕێزی كردن به سووختبه‌ران، باجیان لێ وه‌رگرتوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری مرساد له سنووری “كه‌لگان” له سه‌ر رێگای سووختبه‌ران وه‌ستاوون و بۆ تێپه‌ڕكردنی سنوور، له هه‌ر سووختبه‌رێك داوای ٣٠ ملیۆن باجیان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ بێبه‌ش كردنی ئه‌و پارێزگایه له ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده‌یی، زۆرێك له شارومه‌ندانی به‌لووچ ڕوو له پیشه‌ی سووختبه‌ری ده‌كه‌ن، كه به‌و هۆیه‌وه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، ته‌قینه‌وه‌ی مین و ڕووداوی هاتووچوو گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.