کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

با، بایکۆتی هەڵبژاردنی هەشتی پووشپەڕ، بکەین بە ڕیفراندۆمی نا بە ڕژیمی ئیسلامی

69439124 1005

هەڵسەنگاندنی هاوبەشی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران( ڕاهی کارگەر )و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

با، بایکۆتی هەڵبژاردنی هەشتی پووشپەڕ، بکەین بە ڕیفراندۆمی نا بە ڕژیمی ئیسلامی

یەکەم: ڕۆژی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ شانۆیەکی دیکەی هەڵبژاردنی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بەڕێوە دەچێت. ئەم گاڵتەجاڕە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە کەلێنی کۆمەڵایەتی نێوان حکوومەت و خەڵکی ئێران لە هەموو کاتێک قووڵتر بووەتەوە. بە وتەی خودی ئەو کاندیدانەی کە شیاوبوونیان لەلایەن شۆڕای نیگەهبانەوە پەسەندکراوە، خەڵک هیچ گرنگییەک بە بەشداری ئەم شانۆی هەڵبژاردنە نادەن. زیاتر لە ٧٠%ی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، سەرەتاییترین ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکان بە توندوترین شێوە سەرکوت دەکرێن، کۆنەپەرستانەترین یاسا بەسەر ژنانی ئازادیخوازدا دەسەپێنرێت و سەرەتاییترین مافی نەتەوە ستەملێکراوەکان پێشێل دەکرێت. کارەساتبارترین زیانە کۆمەڵایەتییەکان بەرۆکی زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی ئێرانی گرتووە، کرێکاران، مامۆستایان، خانەنشینان و پەرستاران لە ژێر دژوارترین بارودۆخی ژیاندان، ناوەندی زانکۆکان بە تەواوی ئەمنییەتی کراوە و مامۆستایانی بەرپرس و ئازادیخواز لە کارەکانیان دوور دەخرێنەوە. ئەم هەلومەرجە، ئەگەری تەقینەوەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی لە دژی ڕژیمی دەسەڵاتدار خوڵقاندووە. لەسەر بەستێنی ئاوا دۆخێکی کارەساتبارە کە شانۆی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ بەڕێوە دەچێت. دیبەیتە تەلەوزیۆنییەکانی کاندیدەکان بە ڕوونی ئەوە دەردەخات کە هیچکام لە باڵەکان، نە ڕیفۆرمخوازان و نە بناژۆخوازان پلانێکیان نییە بۆ دەربازبوون لەم دۆخەی ئێستا و خامنەیی و بازنەی بەرتەسکی دەسەڵات بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان، بە پارێزەوە و لە تاریکیدا هەنگاو دەنێن. بەشداریکردنی ڕیفۆرمخوازانی حکوومەتی لەم شانۆی هەڵبژاردنەدا، دەریدەخات کە ئەم دارودستەیە تا چەندە نامۆن لەگەڵ ئەوەی کە لە قووڵایی ئەم کۆمەڵگایەدا دەگوزەرێت. زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بەپێی ئەزموون لەوە تێگەیشتوون کە جیاوازییەکی ئەوتۆ نییە لەوەی کە کێ سەرۆکی حکوومەتی ئیسلامی بێت، چونکە ئەم دامەزراوەیە تەنیا جێبەجێکاری فەرمانەکانی بەیتی ڕێبەریی و شەخسی عەلی خامنەییە کە پێگەی ڕێبەرایەتی هەتاهەتایی ئەم حکوومەتە دیکتاتۆر و گەندەڵەی بەدەستە. بەیتی رێبەرییە کە دیاری دەکات کێ بۆ ئەم شانۆیە کاندید بێت یان شیاوبوونی ڕەت بکرێتەوە. لەمڕووەوە، تەنیا ڕێگای گۆڕینی حکوومەتی ئیسلامی، بريتييە لە ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی تەواوی ئەم پێکهاتە دیکتاتۆری و گەندەڵ و جینایەتکارە، نەک بەشداریکردن لە گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی موهەندیسی کراوی سەرۆک کۆماریی و درێژەدان بە گەمەی کۆمیدیی هەڵبژاردەی خراپ و خراپتر. لە هەلومەرجێکی ئاوادا گومان لەوەدا نییە کە دوابەدوای بەڕێوەچوونی ئەم شانۆی هەڵبژاردنە و لە درێژەی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیدا، خەبات و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە سەرانسەری ئێران دژ بە ڕژیم پەرە دەستێنێت. بەرەی نوێی خەباتی سیاسی و چینایەتی دەکرێتەوە. لە جەرگەی پەرەسەندنی خەباتێکی لەمجۆردەدایە کە هەنگاو بە هەنگاو بەدیلێکی شۆڕشگێڕانە شکڵ دەگرێت. با، بایکۆتی چالاکانەی ئەم گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنە، ببێتە ڕیفراندۆم بۆ نیشاندانی ئیرادەی جەماوەر لە دژی سەرجەم باڵەکانی ناو حکوومەت بە بناژۆخواز و ڕیفۆرمخوازەوە.

دووەم: جاوید ڕەحمان، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرەنجام دوای ٣٦ ساڵ کارەساتی دژە ئینسانی کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی هاوینی ١٣٦٧ی  وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بە فەرمی ناسی. پەیامنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی جۆزه‌ردان لە کۆبوونەوەیەکی پەراوێزی شۆڕای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕاپۆرتێکی خستەڕوو و تیایدا ئێعدامی زیندانیانی سیاسی و کوشتاری بەهاییەکانی لە ئێران لە دەیەی ١٣٦٠دا بەتاوان لەدژی مرۆڤایەتیوجینۆسایدلەقەڵەم دا. لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە کراوە کە بەشێک لە ئێعدام کراوەکان ئەو ژنانە بوون کە هەندێکیان بەر لە جێبەجێکردنی سزاکە، دەستدرێژییان کرابووە سەر.

هەروەها زۆرێک لە ئێعدام کراوەکان هێشتا نەگەیشتبوونە تەمەنی یاسایی و بە منداڵ و تازەلاو هەژمار دەکران. هاوینی ساڵی ١٣٦٧ وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لەو جینایەتە ترسناکانەیە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ڕوویداوە. ٣٦ ساڵ لەمەوبەر خومەینی و ڕاوێژکارەکانی کە لە دوای شکستی ڕژیم لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراقدا، نیگەران بوون لە ئەگەری پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاران و جەماوەری خەڵکی ئێران، بە مەبەستی چاوترسێن کردنی کۆمەڵانی خەڵکی وەگیان هاتوو لە شەڕ و نەهامەتییە ئابوورییەکان، پەنایان بردەبەر پلانێکی جینایەتکارانە بۆ کۆمەڵکوژکردنی زیندانیان. پڕۆژەی کۆمەڵکوژی و کوشتاری زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێران، تەنیا ڕۆژێک دوای خواردنەوەی جامی ژەهر و قبوڵکردنی ئاگربەست لە شەڕی کۆنەپەرستانەی ئێران و عێراق، بە فەرمانی خومەینی ڕێبەری ڕژیمی ئیسلامی، دەستی پێکرد. خومەینی فەتوای مەزهەبیی سەبارەت بە کوشتاری زیندانیانی سیاسی دەرکرد و بە دروستکردنی کۆمیتەیەکی پێکهاتوو لە نەیری، قازی شەرع، ئەشراقی، دادستان و ئیبراهیم ڕەئیسی، جێگری ئەوکاتی داستان، کە بە هەیئەتی مەرگ ناسرا، ئەو کوشتارەی ڕێکخست و بەڕێوەی برد. کۆمەڵکوژییەکی کە لە پڕۆسەی دادگاییکردنی حەمید نووری، دادیاری پێشووی زیندانی گەوهەردەشت لە ستۆکهۆڵمی سوئێد، ڕەهەندە کارەساتبارەکانی ئەو جینایەتە به ئاگاداری ڕای گشتی جیهانیش گەیشت.

سێهەم: تەسلیم بوونی دەوڵەتی دەستی ڕاستی سوئێد بە باج وەرگرتن و بارمتەگرتنی کۆماری ئیسلامی و گەڕاندنەوەی حەمید نووری، دەبێ لە چوارچێوەی سیاسەتی دەوڵەتەکانی ڕۆژئاوا لەپێناو پاراستن و مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێراندا هەڵسەنگێندرێت. دەوڵەتی سوئێد بەبێ ئاگادارکردنەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و بەبێ ڕەچاوکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری، لە هەوڵێکی تەواو نهێنیدا دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئورووپا و لە سەروبەندی پشووی هاوینەدا، پەرلەمانی سوئێد بە لێخۆشبوون لە حەمید نووری، ناوبراویان لەگەڵ دوو بارمتەدا ئاڵوگۆڕ کرد. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی جۆزه‌ردان بڵاوی کردەوە، ئازادکردنی حەمید نووری یاریدەدەری پێشووی داواکاری گشتی زیندانی گەوهەردەشتی لە زیندانی سوئێد، بە ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو وەسف کرد. لە بەیاننامەی ئەم ڕێکخراوەی مافی مرۆڤدا، ئازادکردنی حەمید نووری کە لە لایەن دادگای باڵای سوئێدەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە لەسێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسی لە ئێران لە ساڵی ١٣٦٧دا، بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کرابوو، بەلێدانی زەبرێکی قورسلە ڕزگاربووان و کەسوکاری قوربانییەکان لەقەڵەم دراوە. لەم بەیاننامەیەدا، هەروەها هۆشداری دراوە کە ئاڵوگۆڕی زیندانیان لە نێوان کۆماری ئیسلامی و سوئێد دا، دەبێتە هۆیپارێراوبوونی کۆماری ئیسلامی لە سزاکان“. پێشتر دەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئاڵمانیش، بە تەسلیم بوون بە بارمتەگرتنی کۆماری ئیسلامی، چەند تاوانبارێکیان کە لە دادگاکانی ئەو وڵاتانەدا دادگایی کرابوون و سزایان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەرامبەر ئازادکردنی چەند هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتانەدا کە بە تۆمەتی بێبنەما دەستبەسەر و بە بارمتە گیرابوون، ڕادەستی کۆماری ئیسلامی کردووەتەوە. تەسلیم بوونی ئەم دەوڵەتانە و لەوانە دەوڵەتی سوئێد، بەرامبەر بە ویستی کۆماری ئیسلامی، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەوان مانەوەی کۆماری ئیسلامی بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی خۆیان دەزانن، هەر بۆیە سەرکێشییەکانی ئەم دەسەڵاتە ستەمکار و خوێنڕێژە تەحەمول دەکەن. بەرپرسانی یەکێتیی ئورووپا و دەوڵەتی ئەمریکا زۆرجار ڕایانگەیاندووە کە ئامانجی ئەوان لە گوشار خستنە سەر ڕژیمی ئێران، گۆڕینی ئەو دەسەڵاتە نییە، بەڵکوو گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانییەتیهیچ کەس دیمەنی قێزەونی بەکۆمەڵی ژنانی کابینەی دەوڵەتی سوئێدیان بە حیجابی ئیسلامییەوە لە حزووری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە تاران، فەرامۆش نەکردووە، ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە ژنانی بوێر و ئازادیخوازی ئێران، حیجابی ئیجبارییان لەسەر خۆیان لادەبرد و هەر لەو کاتەوە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، دەستی پێکردبوو. ئەم واقعییەتە دەریدەخات کە ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنانەی لە بارەگای دەسەڵاتی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بە دوای گوڕینی ڕژیم لە سەرەوەی بزووتنەوە  کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێن، چەندە ساویلکەن. وڵاتانی ڕۆژئاوا نەک هەر مەبەستیان بەدیاری هێنانی ئازادی و دێموکراسی نییە، بەڵکوو بەدوای بەرژەوەندی سیاسی و ئابووریی و ژیۆپۆلەتیکی خۆیاندا دەگەڕێن، ئەگەرچی بۆ فریودانی ڕای گشتی، ئەو ڕاستیانە لەژێر ناوی مافی مرۆڤ و دێموکراسیدا دەشارنەوە.

چوارەم: شەڕی غەززە و پەرەسەندنی گرژیی نێوان ڕژیمی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆزتر کردووە. هەوڵەکانی دەوڵەتی بایدەن بۆ بەرەوپێشبردنی گەڵاڵەی ئاشتییەکەی لە لایەک و هەوڵەکانی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی شەڕ لە باشووری لوبنان لەلایەکی ترەوە، ئاماژەن بۆ نیگەرانی زلهێزەکانی جیهان. دەوڵەتی بایدەن بەردەوامبوونی ئەم شەڕە و کوشتاری خەڵکی فەلەستین لە غەززە، بە زیانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی خۆی دەزانێت، هەر بۆیە هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک بێت نەتانیاهۆ سنووردار بکات. هەڵوەشاندنەوەی کابینەی جەنگ، لەلایەن نەتانیاهۆوە و هاوکات گەشەکردن و پەرەسەندنی بزووتنەوەی دژە شەڕ لەنێو خەڵکی ئیسرائیل و بەتایبەتی بنەماڵەی دیلەکان و سەربازاندا و هەروەها جەختکردنەوە لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتی، بارودۆخی سەرۆکوەزیری ئیسرائیلی گەلێک لاواز و ناجێگیرتر کردووە. خۆڕاگریی حەماس لە غەززە و پەرەسەندنی شەڕ لە باکوور لەگەڵ حیزبوڵڵا، کە بە تیرۆرکردنی ڕێبەرانی ئەو گرووپە لە لایەن ئیسرائیلەوە، توندتر بووە، هەلومەرجێکی نوێی لە ناوچەکەدا خوڵقاندووە. پەرەسەندنی ئاستی دیفاع لە خەڵکی فەلەستین لە سەرانسەری جیهان و بەتایبەتی لە جیهانی عەرەبدا، بووەتە هۆی پەراوێزکەوتنی دەوڵەتی ئیسرائیل. کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدات کە لەم فەزایە بە قازانجی خۆی کەڵک وەربگرێت. بەڵام پەراوێز کەوتوویی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران و بە تایبەت لە بەستێنی ئەو هەڵبژاردنەی ئێستادا، ڕادەی کاریگەرییەکانی ئەم ڕژیمەی لەچاو لایەنەکانی تر تا ئاستێکی زۆر کەمکردووەتەوە. هەربۆیە مەسەلەی بردنەسەرەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا  بووەتە یەکێک لە هەوڵە سەرەکییەکانی سەرجەم بەشەکانی دەسەڵات.

پێنجەم: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەزاران کرێکاری پەیمانی پیشەسازی نەوت و گاز سەرلەنوێ مانگرتنێکی بەربڵاویان دەستپێکردووە. زیادکردنی حەقدەستەکان و ١٤ ڕۆژ کار و ١٤ ڕۆژ پشوو، لەزمرەی داواکارییە سەرەکییەکانی کرێکارانی نەوتە. کرێکارانی پڕۆژەیی پەیمانی نەوت خوازیاری نەهێشتنی پەیمانکاران و حەقدەستی یەکسان لە بەرامبەر کاری یەکساندان. ئەوە خواستێکی سەرتاسەرییە لە پیشەسازی نەوتدا.

گەرمای تاقەت پروکێنی هاوین دەستی پێکردووە و بارودۆخی کارکردنی زۆر دژوار کردووەلە ئاوا هەلومەرجێکدا، باشترکردنی بارودۆخی کار، دۆخی ژوورەکانی خەوتن و خواردنگەکانیش  بەشێکی دیکەن لە داواکارییە گرنگەکانی کرێکاران. خولی نوێی مانگرتنەکان، لە قۆناغێکدا دەستیپێکردووە کە شەش بەربژێرە دیاریکراوەکەی شۆڕای نیگەهبان، کۆمەڵێک بەڵێنی بێ بنەمایان داوە سەبارەت بە بەرزکردنەوەی حەقدەستەکانهەندێکیان لەوەش واوەتر چوون و بەڵێنیان داوە کە پەیمانکارەکان نەهێڵن. ئەمانە ئەو پەیمانکارانەن کە قەرارگای خاتەمولئەبنیا لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئەحمەدی نەژاد دا هەوڵیدا هەڵیانبوەشێنێتەوە و بۆخۆی جێگەی بگرێتەوەبەڵام لەو کاتەدا ئەو مافیایە خاوەنی دەسەڵات و جێگە و پێگەیەکی هێندە بەهێز بوو کە هەوڵەکانی کابینە پۆپۆلیستییە و دەستی ڕاستییەکەی ناوبراویان لەگەڵ شکست بەرەوڕوو کردەوە. پیشەسازی نەوت شادەماری ژیانی هەموو بەشەکانی کۆماری ئیسلامییەمانگرتنی کرێکاران تەنیا بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم بەرهەمهێنانی ئەم زێڕە ڕەشە، دەتوانن شیرکەتی نەوت ناچار بکەن لە بەرامبەر ویست و داواکارییەکانیاندا، بەشێوەیەکی جددی نەرمی بنوێنێ و سەرەنجام تەسلیمی خواستەکانیان بێتبەڵام زۆر گرنگە کە هەڵسووڕاوانی کرێکاریی پیشەسازی نەوت، بۆ گەیشتن بە ویست و داواکارییە سنفییەکانیان، لە ڕێگەی دیفاعی هەمەلایەنەتر لە ژنانی ئازادیخواز و ئازادپۆش، دادخوازان، خەباتکارانی دژ بە سزای لەسێدارەدان، ئازادی زیندانیانی سیاسی، دیفاع لە ژینگە و هیتر… خەباتی جەماوەریی کرێکاران بە ئاراستەی پەیوەندییەکی قووڵتر لەگەڵ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینادا بەرەوپێش ببەن و بەمەبەستی ڕوخاندنی سەرەڕۆیی ئایینی و شکڵ پێدان بە دەسەڵاتدارێتی جەماوەریی خۆیان، ڕێگای لێکنزیکبوونەوەی هەرچی زیاتری نێوان چین و توێژەکانی قووڵایی کۆمەڵگا خۆشتر بکەن.

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران )ڕاهی کارگەر(