بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری ڕێککەوتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا زۆرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “محەممەد بن عەبدولڕەجمان ئال سانی” سەرۆک وەزیرانی قەتەر سەرەڕای ڕەخنە لە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی گەرووی هورموز بە مەبەستی گوشارە سیاسی و ئابوورییەکان، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ڕێککەوتنەکە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکەش لە خۆ بگرێت. هەروەها ناوبراو وازیاری پتەوکردنی لێکنزیکبوونەوە لە نێوان وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارس بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان بوو.
