ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دهیههوێت ئەنجامدانی هێرشێكی ئامانجدار بۆ سەر ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا هەیە.
ئهم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی، ترامپ دەیەوێت بە بەرپرسانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی نیشان بدات کە دەبێت بە وەستاندنی تەواوەتی توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ڕازی ببن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ترامپ بە ڕاوێژکارەکانی ڕاگەیاندووە کە ڕەنگە لە داهاتوودا بیر لە هێرشێکی بەرفراوانتر بە ئامانجی لاوازکردن و دوورخستنەوەی ڕێبەرانی ڕێژیمی ئێران بكاتەوە. پێشتریش ئەکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، دانوستانەکانی ژنێڤی بە دوا دەرفەتی کۆماری ئیسلامی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ پێش دەستپێکردنی ئەگەری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا زانیبوو.
