ڕۆژی شهممه ٦ی مانگی ڕهشهمه، بەندکراوێک بە ناوی “سەعید ئەرجومەندی”، به تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “سەعید ئەرجومەندی”، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوه بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوەتەوە و هاوکات، بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “حەمید ڕەحیمی” خەڵکی شاری دێولان، که بە تۆمەتی کوشتنی بەئقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی حکوومەت لە شاری سنە گواستراوەتەوە.