کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد

ئەگەری لەسێدارەدانی مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “مەجید ڕەزا ڕەهنەوه‌رد” یەکێک لە دەستبه‌سه‌رکراوەکانی شاری “مەشهەد” سزای لەسێدارەدانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ بەسەردا سەپێنراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەجید ڕەزا ڕەهنه‌وه‌رد” لاوی خه‌ڵكی شاری “مه‌شهه‌د” کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا  به‌هۆی به‌شداری كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان دەستبه‌سه‌رکرابوو لە پرۆسەیەکی نائاساییدا تەنانەت بە پێشێلکردنی یاساکانی خۆدی کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و ڕاگەیەندرا کە بەم زووانە سزاکەی جێبەجێ دەکرێت. دۆسیەکە بە بێ لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا لەسەر داوای محەممەد حوسێن دورودی و بەرپرسانی باڵای دیکەی پارێزگاکە داخراوە و “سزای لەسێدارەدان”ی یەکلاکەراوەته‌وه‌.