کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی

بە پێی دوایین زانیارییەکان، پێنتاگۆن پلانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕادەستی دۆنالد ترامپ و کردووە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لەو پلانە توانای مووشەکی و درۆنی ڕژیم و ژێرخانە وزەییەکان و بنکەکانی سپای پاسداران بە ئاماج ئەگیردرێن بەڵام سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت بریاری کۆتایی بدات. جێگای ئاماژەیە کە دۆنالد ترامپ پێشتر چەندین جار پلانی هێرشی سەربازی بۆسەر کۆماری ئیسلامی یان میلیشیاکانی لە ناوچەکە ڕەت کردبووەوە.