کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری جێبەجێکردنی حکمی لەسێدارەدانی ٤ زیندانی سیاسی

جێبەجێکردنی نزیکی حکمی لەسێدارەدانی ٤ زیندانی سیاسی

چوار زیندانی سیاسی کە لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزل‌حصار راگیراون، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم چوار زیندانییە سیاسییە بە ناوەکانی سەعید ماسوری، لوقمان ئەمینپوور، مەیسەم دێهبان‌زادە و سپهێر ئیمام‌جمعه، کە لە ژوورە تاکەکەسیەکانی زیندانی قزل‌حصاری کەرج دا ڕاگیراون، لە مەترسیی لەسێدارەدان دان. شایانی باسە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ئەم زیندانیانە لەبەردەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانی زۆری بۆ بنەماڵەکانیان دروست کردووە. شایانی باسه، پاش ئەوەی ئەم ٤ زیندانیانە لەدژی ئێعدامەکان ناڕەزایەتیان نیشان دا، گواستراونەتەوه بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.