به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، بڕیارە ڕۆژی هەینی دانوستانی ئەتۆمیی نێوان ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوە بچێت.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە داواکاری کۆماری ئیسلامی بۆ گواستنەوەی شوێنی دانوستانەکان لە تورکیاوە بۆ عومان ڕازی بووە. بەڵام هێشتا ڕاوێژەكان سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەکە لەم وتووێژانەدا بەردەوامن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا ڕۆژانه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگهیندراوێك، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كه‌شتییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن ئامانج.
