کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری بەشداری وڵاتانی ئۆروپایی لە هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

ئەگەری بەشداری وڵاتانی ئۆروپایی لە هێرشەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلام

 

بە پێی بیانیەیەکی هاوبەش، ڕێبەرانی فرانسه، ئاڵمان و بریتانیا ڕاگەیاندووە کە ئەگەر پێویست بێت، ئامادەن بۆ هەنگاوی “بەرگریی” دژی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی  هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەی کەنداو.

لە بیانیەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم وڵاتانە لە هێرشە مووشەکییە «بێ جیاوازی و نەگونجاو»ەکانی ڕژیم شۆک بوون، لە هێرشەکاندا چەندین وڵاتی ناوچەکە بە ئامانج گیراون کە هیچ بەشدارییەکیان لە هێرشەکانی شەپۆلی یەکەم بۆ سەر کۆماری ئیسلامی نەکردووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم سێ وڵاتە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەەوە کە ئەگەر مەترسییەکان بەردەوام بن، ئەوانیش هەنگاوی پێویست و گونجاو دەگرن بۆ لەناوبردنی توانای مووشەکی و پەهبادیی ڕژیم.