بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێکی بەرفراوانتر بۆ سەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە دوڕگەی خارک دەستپێبکات.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا بەشێکی زۆر لە دامەزراوەکانی دوورگەی خارک وێران کراوە و ڕەنگە بۆ تەواوکردنی ئەو هێرشانە جارێکی دیکەش هێرش بکرێتەوە سەر ئەو ناوچەیە. لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێشتا ئامادەی ڕێککەوتن نییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و پێشنیارەکانی تاران بۆ کەمکردنەوەی ململانێکان لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نین. ئەم گوتارە لە کاتێکدایە کە شەپۆلی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران هێشتا بەردەوامە و بارودۆخی ناوچەکە هێشتا ئارام نەبووە.
