ئەومنشورە موژدەدەرەی ناوەوەویەو بڕوابەخۆی لەناخایە
پاوانخوزانی مشەخۆر، لەڕیشەوە بنکۆڵ دەکاوبێ ڕاڕایە
دژی هەروەکالەتیکەو نەوەی نوێی پێشنگدارە بۆیەئاوا
پێکەوەژین ئامانجیەتی و دژی تەقدوسی تیایە
لەفەرهەنگی ئەوجیلەدا،هەڵاواردن جێگەی ونەو
قیدوبەندی دواکەوتوانەش، پوج ونزمەوبەکارنایە
بابزانن ملهوڕانی سەلتەنتخوازی گۆر بە گۆڕ
گەرانەوەبۆدەورانی بەسەرچوویان محالاتەوناتەبایە
ژینابەوڕەمزەمەزنەی خۆی، ژن وژیان وئازادی کردەهەوێن
کە ژن بۆیەکسانی ژیان تاسەرکەوتن، دەگەڵ ئازادی هاوڕایە
شۆڕشی ژینا سەلماندی ولەجیهانیش دەنگی داوەوبۆسومبولێک
کەبڵێسەی ئەوهەستان وخرۆشانە، پشودەڕێژەو بێ هاوتایە
٢٧/٢/٢٠٢٣ ژاکاو