بە پێی هەواڵەکان، بەندکراوانی ژن لە زیندانی قەرچەک بە ئەنقەست لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی ئەدرێن و ئەمەش بووە بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستی بەندکراوان.
“سۆغرا خودادادی” بەرپرسی زیندانی قەرچەک و هەروەها بەرپرسانی دیکەی ئەو زیندانە، بە بیانووی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و نەبوونی ئاوی خواردنەوە، چیشتخانەی ئەو زیندانەیان داخستووە و تەنانەت ئەگەر بەندکراوێک ناڕەزایەتی دەرببڕێت لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە بە توندی هێرش دەکرێتە سەری و ئەشکەنجە ئەدرێت. جێگای ئاماژەیە پاش کرانە ئامانجی زیندانی ئێڤین لە لایەن ئیسرائیلەوە، کۆمەڵێکی زۆر لە بەندکراوانی ژن ڕەوانەی زیندانی قەرچەک کران و ئێستا خاوێنی شوێنی ڕاگرتنی زیندانیان لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و بەندکراوان تووشی جۆرەها نەخۆشی بوون