سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی پاسگای ١٣ی شاری قەزوین نزیک لە دادگوستەری نەواب، لاوێکی کوردی دانیشتووی ئەو شارەیان بە سەختی ئەشکەنجە کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو کەسە کە نازناوی “غیاسوەندە” بە مەبەستی سەردانی پزیشک ویستوویەتی بچێتە شاری تاران، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی لە حاڵێکدا چاوەڕوانی تاکسی بووە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانهوه بە توندی دراوەتە بەر لێدان و بێ ڕێزی پێکردن و سەرەڕای برینداربوونی تا بەیانییەکەی لە زینداندا ڕایانگرتووە و ٧ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن پوڵیشی پێی بووە، بردوویانە و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.