“پژار مەلەکی” نووسەر و چالاکی سیاسیی کورد كه ده ڕۆژ له‌وه‌پێش بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی سپای پاسداران بۆ سەر ژیانی، هەوڵی ده‌ربازبوون لە خاكی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیای دابوو، لەلایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوونی “پژار مه‌له‌كی” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا، ناوبراو به باتۆم، شه‌لاق و چه‌قۆ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. به‌وته‌ی “پژار”، هێزه‌كانی توركیا به ئه‌نقه‌ست به باتۆم له سه‌ریان داوه و جگه‌ره‌یان به‌سه‌ر ده‌ستی دا كوژاندۆته‌وه. “پژار مەلەکی” نووسەری خەڵکی ئیلام و دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و یەکێکە لە كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان بووه. دوابەدوای چالاکی میدیایی و سیاسی “پژار” له كاتی شۆڕشی “ژینا”، مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو هێزەكانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر ماڵی باوكی و چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بریندار كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه دادستانی گشتیی پارێزگای ئیلام و فەرماندەی سپای پاسداران ڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆركردن، ڕفاندن و سزادانیان له‌و چالاكه مه‌ده‌نیه کردبوو.
