لە سەروبەندی نزیکبوونەوە لە نەورۆز و ساڵی نوێ، ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە مەبەستی پێشگیری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و بەشداری خەڵک لەو ڕێوڕەسمانەدا، بە شێوازی جۆراوجۆر زەخت و گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر خەڵک و بە تایبەت هەڵسووڕاوانی مەدەنی و خوێندکاری له شاره‌كانی بۆكان و مه‌ریوان.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسووڕاوانی مەدەنی له شاره‌كانی بۆکان و مه‌ریوان لەلایەن ناوەنده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمەوە بانگهێشت و هەڕەشەیان لێ کراوە. هەروەها لە زۆربەی قوتابخانه‌كانی بۆکان میراوا و مه‌ریوان زەختیان خستووەتە سەر خوێندکاران بۆ ئەوەی لە پۆشینی جلوبەرگی کوردی و بەتایبەت جامانە خۆ ببوێرن. هاونیشتمانیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئیداره‌ی ئه‌ماكن به به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی وتووه كه به مه‌رجێك ڕیگه‌یان پێ ئه‌ده‌ن كه به‌شداربووان جل و به‌رگی كوردی و جامانه له‌به‌ر نه‌كه‌ن و دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌ڵێنه‌وه.
