به پێی ههواڵی گهیشتوو، ژنێکی خەڵکی شاری قوروە کە پێنج ساڵ لهمهوبهر بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” سزای ئێعدامی بە سەردا سەپابوو، سزاکەی لە زیندانی ناوهندی سنە جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی قوروە بە ناوی “زەینەب خودامورادی” ٤٢ ساڵ تهمهن لە زیندانی ناوەندیی شاری سنه جێبەجێ کراوە. شایانی باسه، ناوبراو کۆتایی مانگی ڕەزبەر بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوكمهكهی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی شاری سنە کرابوو، بەڵام مۆڵەتیان پێتدابوو کە بڕی ٧٠٠ میلیۆن تمەن دابین بکات هەتا لەسێدارەی نەدەن. زەینەب خودامورادی ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەرمانان، له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.