به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م چوار به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م چوار به‌ندكراوه دوو كه‌سیان ژن بوون كه پێشتر وێڕای چه‌ند كه‌سی دیكه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كه‌یان، گوازترابوونه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه. شایانی باسه، ناوی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی دیكه‌ش “محه‌ممه‌د خوداپه‌ره‌ست و عه‌لیڕه‌زا گوڵ محه‌ممه‌دی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له ڕێكه‌وتی ١٠ی ئۆكتۆبری ساڵی ٢٠١٨وه تا ٨ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩، لانیكه‌م ٢٤٢ هاووڵاتیی له‌وانه پێنج تازه‌لاو له زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كراون و ١٣٤ كه‌سی دیكه‌ش به ئێعدام مه‌حكووم كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زیاتر له ٧٢ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان له ئێران له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تییه‌وه ڕاناگه‌یه‌ندرێت و به شاراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێن. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج به‌ندكراو له شاره‌كانی “كرماشان و ئیسفه‌هان” كه پێشتر له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان له ئێعدام ڕزگاریان بوو.