به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، لانیكه‌م چوار به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حسێن ڕه‌وشه‌ن، محه‌ممه‌دڕه‌زا قه‌نبه‌ری، حه‌مید شێخی و مۆحسین كۆنانی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” و “مه‌حاره‌به” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له حه‌ساری ئه‌م زیندانه ئێعدام كران. شایانی باسه، ئه‌م چوار كه‌سه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا وێڕای چه‌ند كه‌سی دیكه له‌وانه “حه‌مید سادقی و مێهدی زارعی” گوازترابوونه‌وه بۆ سلوولی تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه. به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، له ماوه‌ی یه‌كساڵدا واته له یه‌كی مانگی ژانوییه‌ی ٢٠١٨وه هه‌تا ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٨، لانیكه‌م ٢٣٦ كه‌س ئێعدام كراون و ١٩٥ كه‌سی دیكه‌ش به ئێعدام مه‌حكووم كراون. شایانی باسه، ٧٢ له‌سه‌دی ئێعدامه‌كان له ئێران له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یاخود ناوه‌ندی قه‌زاییه‌وه ڕاناگه‌یه‌ندرێن و به ئێعدامی شاراوه ده‌ناسرێن.