چوار به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له سێداره دران.
ناوی یه‌كێك له‌م به‌ندكراوانه “عه‌لی غوڵامی ئاغویی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، ناوبراو ٥ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێعدامی ئه‌م چوار به‌ندكراوه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم میدیایی نه‌كراوه‌ته‌وه.