له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتن به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و ورمێ له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆڕتی هه‌واڵنێریی هێرانا، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و سێشه‌ممه ١٩ و ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سێ به‌ندكراو كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتن ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، له حه‌ساری زیندانی لاكان له ڕه‌شت له سێداره دران. شایانی باسه، ئێعدامی ئه‌م سێ به‌ندكراوه هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. بەپێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، “مەیسەم قوربان نژاد” تەمەن ٢٨ ساڵ و به‌ندكراو لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم لەسێدارە درا. شایانی باسه، ناوبراو به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.