به‌یانی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیلام، كرماشان، قوم و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی سیرووس جه‌عفه‌ری، بێهرووز فه‌تحۆڵڵاهی و عه‌لیڕه‌زا قولی به‌یگی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی ئیلام، كرماشان و قوم ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی محه‌ممه‌دنه‌عیم دانش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كراوه.