به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیكه‌م پێنج به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “كوشتن” و “مه‌حاره‌به”، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ئێعدام كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “حه‌مید” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها له ڕێكه‌وتی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، لانیكه‌م سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دی یهدی، مێهدی عه‌لی و سامان یه‌مینی” به تاوانی “قه‌تڵ” و به‌ندكراوێكی دیكه به تۆمه‌تی “مه‌حاره‌به”، له هه‌مان زیندان ئێعدام كراون. پێویسته بوترێ كه حوكمی مه‌حاره‌به بۆ كه‌سانێك كه تۆمه‌تی سیاسیان دراوه‌ته پاڵ به‌كار ده‌برێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ناوخۆی ڕژیم هه‌واڵی ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوانه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ٧ی گه‌ڵارێزان چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ به ناوه‌كانی “عەلی مەلەکی”، “یاسر پوور محەممەدی”، “مورتەزا حەیدەری” و “مووسا نێعمانی”، تەمەن ٥٤ ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ. شایانی باسە، بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە بۆ دوایین چاوپێکەوتنی رۆڵەکانیان بانگهێشت کراون بۆ زیندان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممهی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ش، هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان بەناوی “پەیمان سەفائی” تەمەن ٣٤ ساڵ لە زیندانی شاری ئەلیگودەرزی ئەو شارە ئێعدام کراوە.